٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٥٠
جەختی وەزیری کارەبای عێراق لە سەر بەردەوام کردنی کڕینی گازو کارەبا لە ئێران

وەزیری کارەبای عێراق لە سەر بەردەوام کردنی کڕینی گازو کارەبا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت.

(ABNA24.com) وەزیری کارەبای عێراق لە سەر بەردەوام کردنی کڕینی گازو کارەبا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،« لوی خەتیب»  وەزیری کارەبای عێراق  لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی ئێلمانیتۆر وێڕای شی کردنەوەی ڕەوشتی کارەبای عێراق لە سەر بەردەوام کردنی کڕینی گازو کارەبا لە ئێران پێی داگرت و وتی: لە ئێستادا تاکە بژاردەی لەبار بۆ کڕینی گازوکارەبا ئێرانە.

« لوی خەتیب»  وەزیری کارەبای عێراق  بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتەکەی پێویستییەکی زۆری بە گازە، وتیشی: لە بایکۆت بەخشینی ئەمریکا بۆ بەردەوام کردنی کڕینی گازوکارەبای ئێران لە لایەن دەوڵەتی بەغداوە بەردەوام دەبێت.

کاربەدەستانی ئەمریکی لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار داوای واھھێنانی عێراق لە ھاوردەی گازوکارەبای ئێرانیان کردبوو کەچی کاربەدەستانی عێراقی بەردەوام ئەو داخوازییەی ئەمریکییەکانیان ڕەت کردووەتەوە.

کاربەدەستانی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە پابەندی بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێران نابن.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمی چووە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.



/129